بەغداد بە مووشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج

بەغداد بە مووشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەغداد بە مووشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج
0

لایک

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی بەیاننامەیەکی لەبارەی کرانە ئامانجی بەغداد بە مووشەکی کاتیۆشا بڵاوکردەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە بەیاننامەکەدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ماڵی هاونیشتمانیانی کەرتی کەڕادەی بەغدادی پایتەخت بە مووشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج.

ئەوەش هاتووە، “کۆمەڵێکی دەرچوو لە یاسا بە ئاڕاستەکردنی مووشەکی کاتیۆشا ماڵ و حاڵی هاونیشتمانان لە کەرتی کەڕادەی پارێزگای بەغداد کردووەتە ئامانج، خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەم مووشەکانە لە رۆژئاوای پایتەختەوە ئاڕاستە کراوە و بە زووترین کاتیش لێکۆڵینەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یاسایی لەگەڵ ئەم لایەنانە دەستپێدەکات”.