بەغداد.. ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و شەش کەسی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەغداد.. ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و شەش کەسی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بەغداد.. ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و شەش کەسی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بەغداد.. ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و شەش کەسی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
0

لایک

درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکێکی شاری بەغداد، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە کە 5 منداڵ و ژنێکن و ئەندامی یەک خێزانن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی عێراق رایگەیاند، “شەوی رابردوو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە ناوچەی حورییەی شاری بەغداد پێنج منداڵ و ژنێک گیانیان لەدەستداوە.”
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە لە دوو خانوو کەوتووەتەوە کە بەشێوەیەکی زێدەڕۆیی لە ناوچەی نواب لە حورییە دروستکراون، بەهۆی درەنگ ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئەو زیانە گیانەی لێکەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغداد راشیگەیاندوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە، دوای گەڕان، تەرمی 5 منداڵ و ژنێکیان دۆزیوەتەوە کە بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکە خنکاون، هەروەها منداڵێکیش لەنێو سکی ژنەکەدا بووە. تەرمەکان رەوانەی دادپزیشکی کراون و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.