بەر لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی دوو کەس لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران

بەر لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی دوو کەس لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بەر لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی دوو کەس لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران
0

لایک

لە شاری ئیستانبوڵ دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر کران، بەگوێرەی زانیاری هێزە ئەمنییەکانیش ئەو دوو تیرۆریستە لە ئامادەکاریدابوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی.

تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، لە میانەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکرا کردنی شانە نوستووەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شارەکە، دوو تیرۆریستییان ئاشکرا کرد کە یەکێکیان ناوی خوازراوی “ئەبو مەیمونە”ی هەبووە و پەیوەندی لەگەڵ لقی ئەفغانستانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هەبووە، زانیاری ئەوەش هەیە کە ناوبراو پسپۆڕی دروست کردنی بۆمبی دەستی بووە و لەو بوارەدا مەشقی پێکراوە.

تیرۆریستی دووەمیشیان لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە پڕوپاگەندەی بۆ رێکخراوەکە کردووە. لە یەکێک لە بڵاوکراوەکانیدا داوای ئەنجامدانی هێرشی بۆسەر ئەو وڵاتانە کردووە کە بە “کافر” ناویبردوون و شوێنەکانی کات بەسەربردن و یانە شەوانەکانی تورکیایشی وەک ئامانج نیشان داوە.

رۆژی 31ی کانوونی یەکەمی 2022 لە ناوچەی باشاکشەهیری شاری ئیستانبوڵ، هێزە ئەمنییەکان فەرمانی وەستانیان بە ئۆتۆمبێلێک کرد کە ئەو تیرۆریستە و هاووڵاتییەکی بیانی دیکەیان تیادابوو.

بەڵام سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە پابەند نەبوون بە فەرمانی هێزە ئەمنییەکان و ئۆتۆمبێلەکەیان نەوەستاند، لە بری ئەوە هەوڵی هەڵهاتنیاندا، لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان دەستڕێژی گولـلەیان لە تایەی ئۆتۆمبێلەکە کرد و هەردوو سەرنشینەکەیان دەستگیر کرد.

دوای کۆتایی هاتنی رێکارەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە رادەستی دادگا کران و بە فەرمانی دادوەر ئەو تیرۆریستەیان کە پڕوپاگەندی بۆ داعش کردووە دەستگیر کرا و دەستگیرکراوەکەی دیکەش فەرمانی سنوورداش کردنەوەی بۆدەرچوو.