بەرەی تورکمانی پێشنیازی پێکهێنانی لێژنەی هاوبەش لە نێوان تورکیا و عێراق دەکات

بەرەی تورکمانی پێشنیازی پێکهێنانی لێژنەی هاوبەش لە نێوان تورکیا و عێراق دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بەرەی تورکمانی پێشنیازی پێکهێنانی لێژنەی هاوبەش لە نێوان تورکیا و عێراق دەکات
0

لایک

دوا بە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، حەسەن توڕان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ئاماژەی بەوەدا کە تورکمان گەورەترە لە هەڵمەتی هاندان و گێجەڵکردن، نەتەوەی توکمانیش بە شانازییەوە پابەندی ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان دەبن.

ئەمڕۆ شەممە 23ـی 7ـی 2022، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق بە سەرۆکایەتی حەسەن توڕان، سەرۆکی ئەو حیزبە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو. دواتر راگەیەندراوێک لەلایەن مەکتەبی راگەیاندن  لەبارەی ناوەڕۆکی کبوونەوەکە بڵاوکرایەوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەی بەرەی تورکمانیدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دواهەمین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان کراوە، هەروەها بابەتی بەشداریکردنی سەرۆکی بەرەی توکمانی عێراقی لە کۆبوونەوەی فراوانی لایەنە عێراقییەکان بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی کراوە کە لە بەرواری 21ـی 7ـی تەمموز لە بەغداد بەڕێوەچووبوو.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، “سەرۆکی بەری تورکمانی باسی لە بەشداریی چاڵاکانەی خۆی لە کۆبوونەوەی سەرکردەی هێزە نیشتمانییەکان و کوتلە سیاسییەکان کرد و تێڕوانینی تورکمانانی دەربارەی چارەسەرکردنی پرسە نەتەوەییەکان بەپێی دەستوور خستەڕوو. هەروەها جەختی لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی نێو خاکی عێاق کرد کە بوونەتە هۆی پێشێلکارییەکان”.

لەبارەی رووداوەکەی زاخۆ بەرەی تورکمانی عێراقی دەڵێت، “بەرەی تورکمان عێراقی پێشنیازی کردووە بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و جددی بۆ ئاشکراکردنی رووداوەکە بکرێت لەپێناو گەیشتن بە راستییەکان”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گێرەشێوێنی لە دژی نەتەوە تورکمان بەهۆی رووداوەکەوە دراوە و تێیدا هاتووە، “هەڵمەتەکانی هاندان بۆ گیجيلکردن لە دژی نەتەوەی توکمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیان بە پەیوەندییە نەتەوەییەکانی نێوان گەلان دەگەیەنێت و هەروەها هەرەشەیە بۆ ئاشتی ئەمنی و کۆمەڵایەتی. تورکمانان پابەندبوونی خۆیان بە عێراقیبوون نوێ دەکەنەوە و بەردەوامن لە قوربانیدان لە بەرزکردنەوەی عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندنەکەدا باس لەوەشکراوە کە پێویستە هەموو لایەک خۆی بەدوور بگرێت لە هەر شتێک کە دەبێتە هۆی بەئامانج گرتنی بەرژەوەندیی گەلانی عێراق لە بوارەکانی پەروەردە و پزیشکی و تەندروستی و بەرژەوەندیی بازرگانیی عێراقییەکان. تورکمان بەردەوام دەبێت لە بەستنی پەیوەندی نێوان وەکو پردی هاوبەش لەنێوان لایەنەکان لەپێناو رێزگرتن.