سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی رایگەیاند، پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمی دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگ لەنێوان لایەنە سیاسییەکان.
لە تویتێکدا حەسەن توڕان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە هەژماری فەرمی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە کە وەکو بەرەی تورکمانی عێراقی پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمی دەکەن.
هاوکات لە تویتەکەدا هاتووە، “لەسەر ئەو دەستپێشخەرییەی کە پێشتر بە ناوی پێشنیاری تورکمانییەوە کردبوومان، پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین بۆ بانگهێشتی بەستنی دیالۆگی نیشتمانی لە بەغداد ـی پایتەخت بە بەشداری هێزە نیشتمانییەکان و کوتلە سیاسییەکان لەپێناو دۆزینەوەی نەخشەرێگای چارەسەر”.