بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی وەکو هاوکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپای رووسیا، شەش هەزار مووشەکی دیکە رەوانەی ئۆکرانیا دەکات، ئەمەش.
جۆنسن، لەمیانی بەشداریکردنی لە لووتکەی ناتۆ و G7 لە برۆکسل وتی، “بەریتانیا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کار دەکات بۆ زیادکردنی پشتیوانی سەربازی و ئابووری بۆ ئۆکرانیا بۆ ئەمەش لەندەن جگە لە مووشەکەکان، بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند هاوکاری سوپای ئۆکرانیا دەکات”.
جگە لە بەریتانیاش، ئەڵمانیا پلانی داناوە دوو هەزار مووشەکی دژە تانکی دیکە بنێرێتە ئۆکرانیا لە کاتێکدا کە پێشتر هەزار مووشەکی دژە تانک و چەند جۆرە مووشەکێکی دیکەی داوەتە ئۆکرانیا، وڵاتی سویدیش پێنج هەزار چەکی دیکە دژە تانک بۆ ئۆکرانیا رەوانە دەکات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا