لیز تره‌س، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هۆشداریدا له باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه.
لیز تره‌س له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، بریتانیا نیگه‌رانه له باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به شاره‌كانی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه و روودانی پێشهاتێكی هاوشێوه‌ش كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتیشی، “ئێستا له 15یه‌مین رۆژی هێرشه‌كانی رووسیاین بۆسه‌ر ئۆكرانیا و دوو هه‌فته‌مان له‌م جه‌نگه بێ پاساوه‌ی پوتین تێپه‌ڕاندوه، زۆر نیگه‌رانین له‌باره‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رووسیاوه هه‌ن”.
لیز ترەس راشیگەیاند، “زانیاری وردمان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی رووسیا له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا به‌كاریهێناون و یه‌كێك له‌و چه‌كانه‌ش چه‌كی كیمیاییه، ئه‌گه‌ر رووسیا بیر له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ بهشارهكان بكاته‌وه ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، چونكه له‌ئێستادا خودی پوتین به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی بێ پاساو هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و مێژویی ئه‌نجامداوه”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت