ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە سوودان، دیپلۆماتکارانی بەریتانیا و خێزانەکانیانی لە خەرتومی پایتەختەوە گەڕاندەوە وڵاتەکەی.
سوناک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا توندوتیژی و هەڕەشەکان بۆ سەر کارمەندانی باڵیۆزخانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا، پرۆسەی گەڕاندنەوەی خێرای دیپلۆماتکارانی بەریتانیا و خێزانەکانیانیان لە سوودان تەواو کرد.
راشیگەیاندووە “ئیرادەی دیپلۆماتکارەکانمان و ئازایەتی ئەو کارمەندە سەربازییانەی کە ئەم هەڵمەتە دژوارەیان ئەنجام دا، بەرز دەنرخێنم”.
بە ئاماژەدان بەوەی کە بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ راگرتنی شەڕوپێکدادانە خوێناوییەکان لە سوودان و دڵنیابوون لە سەلامەتیی مانەوەی هاووڵاتیانی بەریتانیا لەو وڵاتە، ریشی سوناک داوای لە لایەنەکان کرد چەکەکانیان دابنێن و دەستبەجێ ئاگربەستی مرۆیی جێبەجێ بکەن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا