بەرھەم ساڵح پێشوازی لە یاریدەدەری سەرۆکی ئێران دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرھەم ساڵح پێشوازی لە یاریدەدەری سەرۆکی ئێران دەکات

بەرھەم ساڵح پێشوازی لە یاریدەدەری سەرۆکی ئێران دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 02-03-2022، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئەمیر حوسێن قازیزادە هاشمی، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران و گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی دۆست.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بەرھەم ساڵح پێشوازی لە یاریدەدەری سەرۆکی ئێران دەکات
0

لایک


ئەمڕۆ چوارشەممە 02-03-2022، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئەمیر حوسێن قازیزادە هاشمی، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران و گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی دۆست.


لە سەرەتای دیدارەکەدا ئەمیر حوسێن قازیزادە سڵاوی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانی گەیاندە بەرهەم ساڵح، ھەروەھا سەرۆککۆمار سڵاوی خۆی ئاڕاستەی سەرۆککۆماری ئێران کرد.


ھەر لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبوارە جیاجیاکان و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزا و ئەزموونەکان و کاراکردنی لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەکانی نێوان هەردوولا لەبوارە جیاجیاکاندا لەرێگەی پلان و وەبەرهێنان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.


لەلای خۆیەوە ئەمیر حوسێن قازیزادە، جەختیکردەوە لەسەر پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق لەبوارە جیاجیاکان و پتەوکردنی هاوکاری و ھەماھەنگی دووقۆڵی لەنێوان هەردوو وڵات، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات.