ئەمڕۆ هەیسەم جبوری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بە تۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی پارە دزراوەکانی عێراق دەستگیرکرا.
دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “هەیسەم جبوری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی بە تۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی دزیی سەدە دەستگیرکراوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ناوبراو پارەکانی بە شێوەی بەرچاو زیادی کردووە و بە شێوەی رێگاپێنەرداو دەستی کەوتووە”.
ئاشکراشی کرد، “فەرمانی دەستگیرکردنەکە لە پاش لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی دێت لە پارە و سامانی جبوری کە بڕی 16 ملیار و 157 ملیۆن و 291 هەزار دیناری زیاتربووە لە داهات و مووچە راستەقینەکەی”.
دەستگیرکردنی هەیسەم جبوری لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەند کەسێک بە تۆمەتی دزینی 28 ملیار دیناری عێراق و بردنە دەرەوەی دەستگیرکران، لە چەند رۆژی رابردووشدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێک لە پارەکەی لە وڵاتی ئوردنەوە گەڕانەوە عێراق.