ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی سەربە لیوای 30 لە حەشدی شەعبی، توانیویانە بەرپرسی بنکە سەربازییەکانی نەینەوا داعش لە نەینەوا دەستگیربکەن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “لەمیانی چاودێریکردنی گۆڕەپانی و بەدەستهێنانی زانیاریی هەواڵگری، هێزەکانی لیوای 30 لە حەشدی شەعبی توانیان تیرۆریستێک دەستگیربکەن کە بەرپرسی بنکە سەربازییەکانی داعش بوو لە نەینەوا”.
جێی باسە، دوای دووپاتکردنەوەی ناسنامەی تۆمەتباری ناوبراو کە بەگوێرەی ماددەی 4ـی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراوە، رادەستی دادگا دەکرێت بەمەبەستی تەواوکردنی رێککارە یاساییەکان.