بەرپرسێكی داعش لە كەركوک دەستگیركرا

بەرپرسێكی داعش لە كەركوک دەستگیركرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بەرپرسێكی داعش لە كەركوک دەستگیركرا
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، 14-1-2023 بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی دووەم بەرپرسی بەناو مەكتەبی حەسبەی چەتەكانی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای كەركوک راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروست، بۆسەیەكی ورد و تۆكمە لە ناحیەی زاب لە قەزای حەویجە دانرا.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بۆسەیە بووەتە هۆی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی تاوانبار كە یەكێك بووە لە بەرپرسانی بەناو دیوانی حەسبەی توخمە تیرۆریستییەكانی داعش لە قەزای حەویجە.

 ئاماژەی بەوەشكردووە،  دوای دەستگیركردنیشی بەپێی ڕێساكان ڕادەستی لایەنە پەیوەنیدارەكان كراوە.

هاوكات شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراقی بە سەرۆكایەتی سەرۆک ئەركانی سوپا، فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی كەركووك، گەیشتە پارێزگاكە.

لەوبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، كە فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا و  جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان، فەریق روكن قەیس خەڵەف محەمەداوی بەیاوەری ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی و ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتوونەتە پارێزگای كەركووك.

لیوا یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەشداوە كە ئامانج لە سەردانەكە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگای كەركوک.