سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەجێبەجێکردنی کارەکانیدا، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و ھەماھەنگی زیاتری نێوان عێراق و ئەمریکا.
بهپێی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکۆۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 02-06-2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد کارنامەی ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمریکای لە عێراق وەرگرت و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێکردنی کارەکانیدا، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و ھەماھەنگی زیاتری نێوان عێراق و ئەمریکا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوه بە کارکردن لە عێراق، ھەروەھا پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لە پشتیوانکردن لە ئاسایشی عێراق و ئارامی و خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیانی عێراق دووپاتکردەوە، ھاوکات جەختیکردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاکاندا.