به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق له په‌یامێكدا داوای دان به‌خۆداگرتن و ئارامی و رێگریكردن له‌په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری دۆخی وڵاتی كرد و رایگه‌یاند، “كارێكی مه‌ترسیداره و وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه، بۆیه داوا له رۆڵه‌كانمان له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ین دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت جێبهێڵن”.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکكۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “وڵاته‌كه‌مان به هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌موار تێده‌په‌ڕێت، بۆیه پێویسته هه‌مووان به گیانی لێپرسراویه‌تی مامه‌ڵه بكه‌ین به ئاڕاسته‌ی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و نه‌هێڵین وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و دوریانێكی نادیار و مه‌ترسیدار هه‌نگاو بنێت، كه هیچ كه‌س و لایه‌نێک لێی سودمه‌ند نابن”.
سەرۆککۆمار راشیگەیاندووە، “خۆپێشاندانی ئاشتییانه و ده‌ربڕینی بیروڕای ئازاد مافێكی ده‌ستووری پارێزراوه، به‌ڵام پێویسته خۆپیشانده‌ران پابه‌ندی یاسا و پاراستنی ئاسایشی گشتی وڵات بن، په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت”.
وتیشی، “كارێكی مه‌ترسیداره و وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه، بۆیه داوا له رۆڵه‌كانمان له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ین دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت جێبهێڵن و رێگه به هێزه ئه‌منییه‌كان بده‌ن ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتی”.
جەختی لەوەش کردووەتەوە “رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات ئه‌ركێكی گه‌وره و گران ده‌خاته سه‌رشانی سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌كان كه به گیانێكی به‌رپرسانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستادا بكه‌ن و له‌م قۆناغه‌دا له پێناو ئاشتی و ئارامی و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان كێشه و گرفت و ململانێكانیان وه‌لانێن و خۆیان له توندوتیژی و خوێنڕشتن بپارێزن و له خه‌می پاراستنی وڵات و نیشتمان و سیسته‌می دیموكراسی و ده‌ستووری وڵات بن، گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو عێراق باج و قوربانی زۆریداوه، بۆیه ناكرێت به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری بین و به‌كه‌م سه‌یری بكه‌ین”.