سهرۆکكۆماری عێراق لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن بۆ رزگاركردنی گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له مه‌زارگه‌ی قەتارەی ئیمام عه‌لی له كه‌ربه‌لا گیریانخواردووه.
به‌رهه‌م ساڵح، سهرۆکكۆماری عێراق، له تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویه‌تی، “به‌داخه‌وه ئەو رووداوە دڵتەزێنەمان پێگەیشت کە گەلەکەمان لە رووخانی مەزارگەی قەتارەی ئیمام عەلی (رەزای خودای لێبێت) تووشی بوو له کەربەلای پیرۆز”.
ئەوەشی راگەیاندووە، “بانگەواز لە تیمە قارەمانەکانی بەرگری شارستانی و خۆبەخشەکان دەکەین، ئه‌و كه‌سانه‌ی گیریانخواردووە رزگار بکەن و یارمەتییان بدەن، پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن بۆ رزگارکردنی گیانی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا ده‌رنه‌هێندراون”.
جێی باسە دوێنێ شه‌ممه، لە کەربەلا شاخێک لە ناوچەی قەتارەی ئیمام عەلی دارووخا، کە لەسەر کانیاوێکی سروشتی لە ناوچەکە دروستکراوە و یه‌كێكه له مه‌زارگه ئایینیه‌كان، به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی كه‌وتنه ژێر بینا رووخاوه‌كه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له‌هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیریانخواردووه.
