بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە سوودانی دەکات

بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە سوودانی دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە سوودانی دەکات
0

لایک

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رکكۆماری پێشووی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رایگه‌یاند، “گرینگترین كار له‌ ئێستادا به‌هه‌ماهه‌نگی و یه‌كگرتووی كاركردنه‌ له‌ پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتدا”.

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، “پێشوازیم له‌ محەمەد شیاع سوودانی كرد، پیرۆزباییم لێكرد به‌بۆنه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنم بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا”.

راشیگه‌یاندووه‌، “گرینگترین كار له‌ ئێستادا به‌هه‌ماهه‌نگی و یه‌كگرتووی كاركردنه‌ له‌ پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگاری گه‌وره‌ و خزمه‌تكردنی عێراقییه‌كان و به‌دیهێنانی ئاواته‌كانیان بۆ چاكسازی و ژیانێكی شایسته‌ و ئازاد”.