بەرهەم ساڵح پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گەلی ئیمارات دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرهەم ساڵح پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گەلی ئیمارات دەکات

بەرهەم ساڵح پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گەلی ئیمارات دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەرهەم ساڵح پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گەلی ئیمارات دەکات
0

لایک

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ئالنهیان، سه‌رۆكی ئیمارات، له‌ تویتێكدا په‌یامێكی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سەركردایەتی و گەلی ئیمارات كرد.

ددەقی پەیامەکەی سەرۆککۆماری عێراق:

به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ئالنهیان، سه‌رۆكی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیمان پێگه‌یشت كه‌ به‌ حیكمه‌ت و به‌خشنده‌یی خۆی له‌ پێناو نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ناسرابوو.
به‌ ناوی خۆم و به‌ ناوی گه‌لی عێراق پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و زیانه‌ گه‌وره‌یه‌.