سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی هێرشەکەی شاری هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، “ئەو هێرشەی شەوی رابردو کرایەسەر شاری هەولێر کارێکی تاوانکارییە”.
لەبڵاوکراوەیەکدا بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی شاری هەولێر(ئەربیل) کرد و دەڵێت، ” ئەو هێرشەی شەوی رابردو کرایەسەر شاری هەولێر کارێکی تاوانکارییە و ئامانج لە دوبارە بونەوەی هێرشەکانیش بەئامانجگرتنی هەوڵە نیشتیمانییەکانە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاوڵاتیان”.
شایەنی باسە سەرۆککۆمار بەرهەم ساڵح ئەوەشی وت، “داوا دەکەم هەموومان دژی ئەو هەوڵانە بوەستینەوە کە دەیانەوێت سەقامگیری وڵات تێکبدەن.
شەوی رابردوو کاتژمێر 9:35 خولەک درۆنێکی بۆمبرێژکراو لەسەر رێگای پیرمام-هەولێر(ئەربیل) کەوتە خوارەوە و لەئەنجامدا 3 هاووڵاتی برینداربوون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و چێشتخانەیەک زیانی ماددی بەرکەوت.