بەرهەم ساڵح نامەیەکی لە سەرۆکی فەڕەنساوە پێگەیشت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرهەم ساڵح نامەیەکی لە سەرۆکی فەڕەنساوە پێگەیشت

بەرهەم ساڵح نامەیەکی لە سەرۆکی فەڕەنساوە پێگەیشت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بەرهەم ساڵح نامەیەکی لە سەرۆکی فەڕەنساوە پێگەیشت
0

لایک

بەرهەم ساڵح نامەیەکی دەستنوسی له‌ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فەڕه‌نساوه‌ پێگه‌یشت کە تایبه‌ت بوو بە بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارە جیاجیاکان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە (2ی تشرینی یەکەمی 2022) لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئەریک شۆڤاڵییە، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و سڵاو و رێز و نامەیەکی دەستنوسی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسای گەیاندە سەرۆککۆمار، کە پەیوەست بوو بە بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لە سەرجەم بوارە جیاجیاکان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و سەروەری عێراق و پشتیوانی فەڕەنسا بۆ چەسپاندی ئاسایش و سەقامگیری عێراق، هاوکات بەرهەم ساڵح سڵاو و رێزی خۆی بە باڵیۆزی فەرەنسا ئاڕاستەی سەرۆک ماکرۆن کرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هەر لەمیانی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و رێکارەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکان کرا و جەختکرایەوە لە گرنگی پتەوکردنی هاوکاری لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیاوازەکانی جیهان و ناوچەکە، بە تایبەتی بەگژاچونەوەی تیرۆر و هاوکاری سیاسی و ئابووری و بازرگانی و کەلتووری و پاراستنی ژینگەیی.