د. به‌رهه‌م ساڵح، سهرۆکكۆماری پێشووی عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سه‌ردانی به‌غدادی كرد و له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی كۆبووەوه.
عه‌مار حه‌كیم له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، “پێشوازیمان لە فه‌خامه‌تی سەرۆککۆماری پێشووی عێراق كرد”.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “له‌دیدارێكدا باسمان لە پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەکە و فاکتەرەکانی سەرکەوتنی حکومەتەکەی سوودانی کرد، بانگەوازی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ناوەند و ناوچەکەمان نوێکردەوە، هاوکات رۆڵی دیار و بەرچاوی به‌هێزی به‌رهه‌م ساڵحمان لە ماوەی سەرۆکایەتی کۆمار‌دا به‌رزنرخاند”.