گرژییە ئەمنییەکانی عێراق روویان لە پارێزگای بەسرەی باشوور کردووە و شەڕ و پێکدادان لە نێوان لایەنگرانی موقتەدا سەدر و ئەندامانی عەسائیبی ئەهلی حەقی قەیس خەزعەلی روویداوه و پێنج کەسی کوژراون، ئه‌وه‌ش عێراقییەکانی نیگه‌ران كردووه له‌وه‌ی قەیرانەکە بەرده‌وامی ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، چاودێرانی دۆخی عێراق چیتر کشانەوەی لایەنگرانی سەدر لە ناوچه‌ی سەوزی به‌غداد لە دوای پێکدادانەکانی رۆژی دووشەممەی رابردوو 29ـی ئاب وەک کۆتاییهێنان بە ئەگەری پێکدادانی چەکداری لەگەڵ چه‌كدارانی سه‌ر به چوارچێوەی هەماهەنگیی كه نزیكن له ئێرانه‌وه نابینن، به‌ڵكو ئاماژه هه‌ن كه ئه‌و ئارامییه‌ی رووی له به‌غداد كردووه “كاتییه” و دۆخێكه بۆ خۆرێكخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌ی ناكۆكی نێو ماڵی شیعه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نوێ.
لەلایەن خۆیەوە د. به‌رهه‌م ساڵح، سهرۆکكۆماری عێراق داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلایەنانە و شەفافی کرد سەبارەت بەو رووداوە خوێناویانەی رۆژی دووشەممەی رابردوو كه لەناوچەی سەوزدا روویانداوە، كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كه له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمییه‌وه وه‌كو سه‌رۆكی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان دیاریكراوه، به‌رهه‌م سەڵح وتی، “ئەو رووداوانەی روویاندا جێگەی داخن و مایەی قبووڵکردن نییە و پێویستە بە هەموو جۆرێک رێگری لە دووبارەبوونەویان بکرێت”.