بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، “دۆخی سیاسی ئێستا چیدی قبوڵکراو نیە، بەتایبەت دۆخی خراپی بژێوی وموچەی خەڵک وئازادیەکان، کاتی چارەسەری بە کردارە بۆ گێڕانەوەی داهاتی گشتی بۆ خزمەتی خەڵک بە دادپەروەری”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرهەم ساڵح بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاندووە، “جەژنتان پیرۆز، خۆتان وکەسوکار هەر لە جەژنان بن. هیوادارم بە گیانی ھاوکاری وبە یەکڕیزی ڕوبەڕوی مەینەتیەکان بینەوە”.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسی لەوەکردوە، “دۆخی سیاسی ئێستا چیدی قبوڵکراو نیە، بەتایبەت دۆخی خراپی بژێوی وموچەی خەڵک وئازادیەکان، کاتی چارەسەری بە کردارە بۆ گێڕانەوەی داهاتی گشتی بۆ خزمەتی خەڵک بە دادپەروەری”