سه‌رۆکكۆماری پێشووی عێراق له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتی كه‌نداو 25ـه‌وه رایگه‌یاند، به‌سڕه بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی زیاتر له چوار ده‌یه‌ی رابردوودا، میوانداری پاڵه‌وانێتی كه‌نداو ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، د. به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، “پیرۆزه له به‌سڕه‌ی ئازیز و خه‌ڵكه باشه‌كه‌ی، به‌سڕه‌ی بالمبرد (ئه‌بو عه‌باس محه‌مه‌د بن یه‌زید) و سه‌یاب (به‌در شاكر سه‌یاب)، بووكی كه‌نداو و شوێنی به‌یه‌كگه‌یشتنی دیجله و فورات، كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی زیاتر له چوار ده‌یه‌ی رابردوودا، میوانداری پاڵه‌وانێتی كه‌نداو ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی عێراق”.
له په‌یامه‌كه‌یدا سەرۆککۆماری پێشووی عێراق دەشڵێت، “برایان به‌خێربێن بۆ نێو براكانیان له به‌سڕه كه به‌رجه‌سته‌ی به‌خشنده‌یی و میوانداریی هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كات، براوه‌ش رۆحی خۆشه‌ویستی و ئارامییه”.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی، پاڵه‌وانێتی كه‌نداو 25 له شاری به‌سڕه ده‌ستپێبكات، له‌ئێستاشدا سه‌دان هه‌زار كه‌س له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و شاره جیاجیاكانی ناوخۆی وڵاته‌وه روویان له به‌سڕه كردووه به‌مه‌به‌ستی به‌شداربوون و بینینی ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه به یاری نێوان عێراق و عوممان ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
