بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە

بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە
0

لایک

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند بەهۆی كەمبوونەوەی هەناردەكردنی گازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر-ەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا كە كەمێک پێش ئێستا بڵاویكردەوە، رایگەیاندووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان، سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینی دەكرێت لەماوەی 3 – 4 كاتژمێری داهاتوودا، كێشەكە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.