ئەمڕۆ شەممە، بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغداد رایگەیاند، خانوویەک لە کەرتی کەرخ-ی بەغداد بەرلە رووخانی سەقفەکەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ چۆڵدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “تیمەکانی بەرگری شارستانی بەغداد لە گەڕەکی تۆبجی لە کەرتی کەرخ-ی بەغداد، بەرلە رووخانی سەقفی خانوویەک بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ بەسەریاندا، خانووەکە چۆڵکراوە و دانیشتووانی ناویشی رزگارکراون”.
شایەنی باسە، دوای رزگارکردنی خێزانەکە کە کەسانی بەتەمەنیان تیادا بووە، بەشێکی سەقفی خانووەکە و دیوارێکیشی رووخاوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیش تۆمارنەکراوە.