بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە

بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە
0

لایک

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلولی ساڵی 2018-2019 تایبەت بەهەردوو یەكەی 70 و 80 و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز، پیرۆزبایی لەئەفسەرانی قارەمان دەكات و راشیدەگەیەنێت، هەنگاوەكانمان بەرەو بەدامەزراوەییكردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووە و بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران رێچكەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناكەوێت.

بۆ رێکخستنەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگه، بە فەرمانی ژمارە 16643 لەرۆژی 11-9-2022، خشتەی ئەیلولی پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کارمەند، پێشمەرگەو پلەدار 3976 کەس پلەکانیان بەرزکرایەوە. هاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەی پلەکانیان جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرجدەکرێت گوزارشت لەرۆژی دەرچوونی ئەو فەرمانە.