فەرمانگەی چاودێریکردنی کەشوهەوا رایگەیاند، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای بەسڕە تۆمارکرا.
لەراگەیەندراوێکدا فەرمانگەی چاودێریکردنی کەشوهەوا ئاماژەی بەوەکردووە کە بەسڕە لەرووی بەرزی پلەی گەرمییەوە لە 24 کاتژمێری رابردوو پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە بە تۆمارکرانی 51 پلەی سیلیزی و لە پلەی دووەمیشدا ناوچەی سافی ئاباد ـی ئێران هەیە.
هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە بەپێی ئامارەکان، بەسڕە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا گەرمترین شوێنی جیهان بووە و لەدوای ئەویش ئێران و کوێت لە ریزبەندی دووەم و سێیەم دێت.