راوێژکاری دارایی سوودانی رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە و چەند رێکارێک فرۆشتن و خستنەڕوو بەسەر دراوە بیناییەکاندا دەسەپێندرێت و بەم نزیکانە نرخی دۆلار دادەبەزێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دیاردەیەکی کاتییە و بەهۆی سەپاندنی چەند رێکارێک بەسەر داواکردن و خستنەڕووی دراوی بیانییەوە روویداوە.
ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەیەک لەمەوبەر کار لەسەر پلاتفۆڕمێکی ئەلیکترۆنی پێشکەوتو کرا بۆ داواکردن و خستنەڕووی دراوی بیانی لە نێوان بانکە ناوخۆییەکان و بانکە نێودەوڵەتییەکان.
راوێژکارەکەی سوودانی دەشڵێت: لە کاتی کار کردن بەو پلاتفۆڕمە چەند تێبینییەکەک کرا و چەند زانیارییەک لە سیستمی بانکیدا بەدیکرا و ژمارەیەک مەرج دانرا بۆ داواکردنی نەقدی دۆلار و دراوە بیانییەکان.
لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلارەوە مەزهەر محەمەد ساڵح رایگەیاند: ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت تەنیا ئەوەیە نەقدی دۆلار لە بازاڕەکاندا کەمبووەتەوە و خواست لەسەر دۆلار زۆرە و نرخەکەی دابەزاندوە، بەڵام لە ماوەی دو هەفتەدا دۆخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی.