بەردی بناغەی پڕۆژەی راکێشانی کارەبا لەنێوان عێراق و ئوردن دانرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەردی بناغەی پڕۆژەی راکێشانی کارەبا لەنێوان عێراق و ئوردن دانرا

بەردی بناغەی پڕۆژەی راکێشانی کارەبا لەنێوان عێراق و ئوردن دانرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بەردی بناغەی پڕۆژەی راکێشانی کارەبا لەنێوان عێراق و ئوردن دانرا
0

لایک

سەرۆکوەزیرانى عێراق و هاوتا ئوردنییەکەى لەسەر سنوورى نێوان هەردوو وڵات بەردى بناغەى پرۆژەى راکێشانى کارەبایان لەنێوان عێراق-ئوردن دانا.

ئەمڕۆ 6ـی تشرینی یەکەمی 2022، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەسەر سنووری ئوردن – عێراق لەگەڵ بیشر خەساونە، سەرۆکوەزیرانی ئوردن بەردى بناغەى ئەو پرۆژەیان دانا کە لە ساڵى 2020 لەنێوان بەغداد و عەمان رێککەوتنى لەبارەوە کرابوو.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە رێوڕەسمەکەدا مستەفا کازمى ئاماژەی بەوەکردووە، “بەستنەوەى ئەو هیڵى کارەبایە لەنێوان عێراق و ئوردن ئاوێنەى راستەقینەى سیاسەتى کرانەوە و هاریکارییە کە ئەم حکومەتە پشتى پێبەستووە”.

لە قۆناغى یەکەمى پرۆژەکەدا هێڵى کارەبا لە ناوچەى ریشەى رۆژهەڵاتی ئوردن دەگوێزرێتەوە بۆ شارى قائیم لە رۆژئاوای پارێزگاى ئەنبار کە درێژیى هێڵەکە 300 کیلۆمەتر دەبێت و بودجەکەى 140 ملیۆن دۆلار بووە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا پرۆژەکە تەواو ببێت.