سەرۆکایەتی کاروباری هەردوو حەرەم رایگەیاند، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی عومرە، بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن.
سەرۆکایەتی کاروباری هەردوو حەرەم راگەیەندراوێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “دەستمان بە لابردنی بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز کرد کە پێشتر بۆ پاراستنی کەعبە بنیاتنرابوون”.
عەبدولرەحمان سودەیس، سەرۆکی کاروباری هەردوو حەرەم و وتارخوێنی کەعبەی پیرۆز لە نووسراوێکدا روونیکردووەتەوە، “هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی عومرە، بڕیاری لابردنی بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز جێبەجێ دەکرێت”.
جێی باسە، ئەم بەربەستانە لە 1ـی تەمووزی 2020 بە مەبەسەتی رێکاری خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بنیاتنرابوو، هەروەها تاکو وەرزی حەج لە 2022 پارێزگاری لە شوێنەکەی خۆی کردبوو.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا