بەربژێرێکی پۆستی سەرۆککۆمار رایگەیاند، پاسەوانانی بەردەرگای دامەزراوەی پەرلەمان رێگریان لێکردم بچمە ناو پەرلەمان.
ئەحمەد موعتەسەم، بەربژێری پۆستی سەرۆککۆمار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “من بەربژێری سەربەخۆم بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، لە سەرەتاوە ناکۆکی هەبوو، لە کاتێکدا لە دەرگای ژمارە 3 بەرامبەر هۆتێلی رەشید تێپەڕبووم و ویستم بچمە ناو پەرلەمان، کەچی پاسەوانەکانی ئەو دەرگایە داوای ناسنامەیان لێکردم، سەرەڕای ئەوەی ناسناکەی خۆمم نیشاندان، کەچی ئەوان قایل نەبوون تاکو فۆرمی پەرلەمانم بۆ هێنان”.
وتیشی، “دوای ئەوەش داوایان لێکردم لە ژوورێکدا چاوەڕوان بم، کەچی من قبووڵم نەکرد، هەرچەندە پێم راگەیاندن کە بەربژێری پۆستی سەرۆککۆمارم، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو و منیش هاتمە دەرەوە”.