ئەمڕۆ هەینی 24-02-2023، راکان جبووری، پارێزگاری کەرکوک بەبۆنەی 112ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی میدیای تورکمانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی پارێزگاری کەرکوک:
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی میدیای تورکمانی لە عێراق، پیرۆزبایی لە گشت دامەزراوە میدیاییەکانی تورکمان لە کەرکوک و سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق دەکەم.
دامەزراوە میدیاییەکانی تورکمانی لە عێراق هەمووکات هەوڵی پاراستنی یەک پارچەیی خاکی عێراق داوە و لە پێشەبگ بووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەیاندنی راستییەکان و ئیدارەکردنی کەرکوک.
شانازی بەوەدەکەین کە لەمیانی بنیاتنانی کەرکوک و هەوڵەکان بۆ کارکردن لەژێر سێبەری ئارامیدا، پاراستنی گیانی میدیاکارانمان و کارکردنیان بە ئازادی لە کەرکوک لە ئەستۆی ئێمەدایە.