ئەمڕۆ رۆژی جلی نەتەوەییە لە ھەرێم و ژمارەیەک ھاووڵاتیی لە پێکھاتە جیاوازەکان بە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان چوونە فەرمانگەکانیان و ئەم رۆژەیان بە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی بەڕێکرد.
بەم بۆنەیەوە ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، پێشوازی لە چەند خوێنکارێکی پێکهاتەی تورکمان و کریستیان کرد کە جلی تایبەت بەنەتەوەی خۆیان پۆشیبوو.
هاوکات لە نووسینگەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ژمارەیەک فەرمانبەر لە پێکھاتە جیاوازەکان ھەیە و جلی نەتەوەیی تایبەت بەخۆیانیان پۆشیبوو و لەم رۆژەدا بە زمانی نەتەوەیی خۆیان قسە دەکەن، ھاوکات وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکانیش وێرای پیرۆزباییکردن لە سەرجەم پێکھاتەکانی ھەرێم ئاماژەی بەوەکرد کە ھەرێم سیمایەکی جوانی پێکەوەژیانی بەخشیووەتە جیھان.
رۆژی ١٠ی ئاداری هه‌موو ساڵێک رۆژی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و پێكهاته جیاوازه‌كان جلوبه‌رگی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ده‌پۆشن و به‌گوڵ و شیرینی پیرۆزبایی له یه‌كتر ده‌كه‌ن.