بۆ یەکەمجار دوای 30 ساڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی کیێڤی کرد

بۆ یەکەمجار دوای 30 ساڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی کیێڤی کرد

شوبات 27, 2023 08:34
بۆ یەکەمجار دوای 30 ساڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی کیێڤی کرد
0

لایک

وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی کیێڤی کرد و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە و بڕی 410 ملیۆن دۆلاریشی وه‌ک هاوكاری پێشکەشی ئۆكرانیا کرد.

بۆ یەکەمین جار دوای زیاتر لە 30 ساڵ سەربەخۆیی ئۆکرانیا، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە له‌ كیێڤه‌وه‌ رایگەیاند، لەگەڵ ئۆکرانیا کاردەکەن، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانە ئابوورییەکان لەو ئەو وڵاتە کەمبکەنەوه‌.

راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانی ئۆکرانیا.

En az 10 karakter gerekli