بۆ یەکەمجار خوولی تۆپی پێی عێراق بە کوالیتی FULL HD پەخش دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • بۆ یەکەمجار خوولی تۆپی پێی عێراق بە کوالیتی FULL HD پەخش دەکرێت

بۆ یەکەمجار خوولی تۆپی پێی عێراق بە کوالیتی FULL HD پەخش دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بۆ یەکەمجار خوولی تۆپی پێی عێراق بە کوالیتی FULL HD پەخش دەکرێت
0

لایک

بۆ یەکەم جار لە مێژووی تۆپی پێی عێراق، خوولی تۆپی پێی عێراق و جامی عێراق بە کوالیتی بەرز لە تەلەفزیۆنەکان پەخش دەکرێت.

 

 

کۆمپانیای عەشتاری عێراقی کە تاکە لایەنی رێگەپێدراوە یارییەکان تۆمار بکات و بە شێوەی راستەوخۆ بگوازێتەوە لەبارەی پلانی داهاتووی روونکردنەوەی دا.

 

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە یارییەکان بە کوالیتی FULL HD دەگوازرێنەوە و هیچ کەناڵێک بۆی نییە بەبێ مۆڵەت بیگوازێتەوە.

 

هەروەها کۆمپانیای عەشتار رایگەیاند خوولی عێراقی لە ٢٥ تشرینی یەکەم دەستپێدەکات و هەر کەناڵێک ئارەزووی گواستنەوەی یارییەکانی هەبێت دەتوانێت گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بکات.