سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا هۆکاری دواخرانی سەردانە فەرمییەکەی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ئاشکرا کرد.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا رۆژێک دیاری دەکرێت بۆ سەردانە دواخراوەکەی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جینشینی سعودیە.
هاوکات لە لێدوانەکەدا کاڵن ئاماژەی بە هۆکاری دواخرانی سەردانەکە کرد و رایگەیاند، “بریار وابوو سەردانەکە لە 25ـی مانگی ئایار ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی نەخۆشی سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیە و باوکییەوە سەردانەکە دواخرا”.
ئیبراهیم کاڵن وتیسی بریار وایە سەردانە فەرمییەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێت. لەو بارەیەشەوە شاندی هونەریی هەردوولا کار لەسەر رێکخستنی سەردانەکە دەکەن.
مانگی نیسانی ئەمساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی لە سعودیە لەگەڵ شا و شازادەی جێنسین کۆبووبوویەوە.