بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەركوک بڵاویكردووەتەوە، لە 30 ئەم مانگەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەک ئاوی گەڕەكەكانی شاری كەركوك دەبڕدرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوک، بەهۆی خاوێنكردنەوەی سەرچاوە ئاوییەكان كە ئاوی خواردنەوە بۆ شارەكە دابیندەكات بۆ ماوەی حەوت رۆژ ئاوی گەڕەكەكانی شاری كەركوک دەبڕدرێت.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوكدا هاتووە، گەڕەكەكانی دەرەوەی شار ناگرێتەوە لەوانە شۆراو، گورگەچاڵ و سێكانیان.