سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان، به‌دواداچوون بۆ رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و مێرمنداڵه ده‌كات، كه له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 13ـی تشرینی دووه‌م 2022)، یەکەی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بۆ زانینی راستی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له گیانله‌ده‌ستدانی مێردمنداڵێك له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار، دادوه‌ر كاوه فه‌تحی مه‌عسووم سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی پێكهێناوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان، داوای له لیژنه‌كه كردووه، له ئه‌نجامه‌كان ئاگاداری بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی به به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی گشتی سلێمانی و داواكاری گشتی تایبه‌تمه‌ند له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی مێرمنداڵێك به‌هۆی شه‌ڕكردنه‌وه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار له پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت، پاشان راده‌كات و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دووباره دهستگیردهكرێتهوه و لێیده‌درێت و دواجار گیانیله‌ده‌ستدا.
بنه‌ماڵه‌ی ئهومێردمنداڵه داوا ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه بكرێت و راستی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی بۆ رای گشتی روونبكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌یانیش بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و مێردمنداڵه له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاندووه، كه كوڕه‌كه‌یان خنكێندراوه.