بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو پرۆژەیەكی ئاوەرۆ لە شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێدەكرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو پرۆژەیەكی ئاوەرۆ لە شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێدەكرێت

بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو پرۆژەیەكی ئاوەرۆ لە شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێدەكرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو پرۆژەیەكی ئاوەرۆ لە شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێدەكرێت
0

لایک

پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) بڵاویكرده‌وه‌، بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری و کەمکردنەوەی گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە و رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، درێژی پرۆژەكە (1200)مەترە و لە شەقامی 30 مەتری لە نزیک باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەست پێ دەکات تا شەقامی 60 مەتری نزیك سایلۆ لە شاری هەولێر.