سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا له میونشین كۆبووه‌وه و جەختی لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی یەکێتیی ئەورووپا كرده‌وه لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی کەسانی داواکراو.
نووسینگه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنی له‌كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشین، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌شاری میونشینی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لێن، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه و په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا خرانه به‌ر باس و سه‌رۆکوه‌زیران خواستی عێراقی دووپاتكرده‌وه بۆ دروستكردنی هاوبه‌شیه‌كی گه‌شه‌سه‌ندو و پێشكه‌وتوو له‌بواری جیاجیادا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا.
سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سازكردنی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ڵمانیا و فەڕه‌نسا و ئیتاڵیا له‌چوارچێوه‌ی ئاڕاسته‌ی هاوكاری ئابووری و دروستكردنی پردی هاریكاریه‌كانه بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی ركمانیه ئابووریه‌كان و كاریگه‌ریه‌كانی كه‌شوهه‌وا و به‌رپاكردنی سه‌قامگیر و گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وام، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌رێكه‌وتنی چوارچێوه‌ییدا له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بانكی وه‌به‌رهێنانی ئه‌ورووپا و كرانه‌وه به‌ڕویی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كان و به‌شداریكردنیان له‌كه‌رتی خزمه‌تگوزاری له عێراق.
سوودانی باسی له گرنگی پشتگیریكردنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كان و پاره‌ی دزراوی عێراقی.
له‌لایی خۆیه‌وه سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا پشتگیری خۆی بۆ سه‌رۆکوه‌زیران و بڕیاره‌كانی له‌بواری چاكسازی ده‌ربڕی، وتی، “به‌گشتی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌چوارچێوه‌ی هاوبه‌شی درێژخایه‌ندا، پێشوازی له‌هاریكاری و ئالوگۆڕ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ن” ئاماژه‌ش به رژدی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌ورووپادا بۆ دۆزینه‌وه هاوبه‌شێكی راسته‌قینه له‌بواره‌كانی وزه و وزه‌ی نوێ‌دا.