به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌باره‌ی تای خوێنبه‌ربونه‌وه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات و داواده‌كات، بۆ دوربون له‌و نه‌خۆشیه، نۆ ڕێنمایی جێبه‌جێبكه‌ن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ” باشتروایه گۆشت دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له پله‌ی (4 – 8 ) پله‌ی سه‌دی هه‌ڵبگیرێت پاشان به‌كاربهێنرێت”.
ده‌قی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ دوربون له له‌نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون:
یه‌كه‌م: سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ پێویسته له‌ناوئه‌و سه‌ربڕینخانانه‌دا بێت كه‌ڕێگه پێدراون وپزیشكی ڤێنته‌رنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات .
دوه‌م: له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و كه‌وڵكردن وه‌یان پارچه پارچه‌كردنی گۆشته‌كه‌یدا پۆشینی جل وبه‌رگی خۆپارێزی وك ( ده‌ستكێش ،جزمه ،سه‌دریه‌ی پلاستیك ، ماسكی ده‌موچاو ) پێویسته له‌به‌ربكرێن
سێیه‌م: نابێت خانه‌واده یان خه‌ڵك كۆ ببنه‌وه له‌چوارده‌وری سه‌ربڕه‌كه (قه‌ساب) وه نابێت هاوكاری بكه‌ن له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و پارچه‌پارچه‌كردنی گۆشت.
چواره‌م: به‌بێ ده‌ستكێش مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاو مه‌كه وه دوای پۆشینی ده‌ستكێش و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی گۆشته‌كه پارچه‌پارچه بكه و پاشان ده‌ستت به‌باشی بشۆ .
پێنجه‌م: لابردنی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوه‌كان و دانانی كیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبه‌ت .
شه‌شه‌م: به‌كارهێنانی چه‌قۆ و ته‌خته‌ی پارچه‌پارچه‌كردنی تایبه‌ت به‌گۆشت وه‌شتن و پاكژكردنه‌وه‌ی ته‌خته و چه‌قۆكان دوای به‌كارهێنان
حه‌وته‌م: پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی لێ سه‌رده‌بڕێت و به‌تایبه‌ت ئه‌وشوێنانه‌ی خوێنی لێیه به‌مادده‌ی كلۆریین (بلیچ- موعجیزه) ڕونكراوه
هه‌شته‌م: باشتر وایه گۆشت دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له پله‌ی (4 – 8 ) پله‌ی سه‌دی هه‌ڵبگیرێت پاشان به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشه‌ی نیه‌و سه‌لامه‌ته ونابێته هۆی توشبون به‌نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربون .
نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵ گه‌نه یان مێروی تری هه‌بو باشتر وایهنهیكریت یان سه‌ری نه‌بڕێت بو دوربون له نه‌خۆشی تای خوین بهرببون، ئه‌م نه‌خۆشیه له‌نێوان ئاژه‌ڵه‌كان ده‌گوازرێته‌وه، وه بۆ مرۆڤیش، به‌هۆی گه‌نه و مێروه‌كانی كه‌له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ژین وهبههۆی خوێن و گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.