ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ئاشكرای كرد، ڤایرۆسێكی نوێی كۆڕۆنا به‌ناوی (NeoCoV) له وڵاتی چین دۆزراوه‌ته‌وه.
شایەنی باسە رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، زاناكانی چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه، داواشیانکردووە ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی تۆژینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه بۆ رێکخراوەکە بنێرن.
ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختی كرده‌وه كه تا ئێستا زانیاری‌یان له‌سه‌ر مه‌ترسیداری جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا نییه و ناشزانن ڕێژه‌ی مه‌ترسییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر مرۆڤ چه‌نده، چونکە سەرچاوەکەی لە ئاژەڵانەوەیە.
زانا چینییه‌كان ناویان له جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ناوه نیۆكۆڤی (NeoCoV) و بۆ یه‌كه‌مجاریش نموونه‌یان له ئه‌فریقیای باشوور دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌نێو شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان بڵاو بۆته‌وه و پێشبینیش ده‌كه‌ن له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕاشیگه‌یاند كه زۆرینه‌ی جۆره‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا سه‌ره‌تا له ئاژه‌ڵاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌تایبه‌تیش له شه‌مشه‌مه‌كوێره كه به سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه داده‌نرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه 75%ی سه‌رجه‌می جۆره نوێیه‌كانی ڤایرۆسه‌كان سه‌رچاوه‌كه‌یان سه‌ره‌تا له ئاژه‌ڵاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات و دواتریش به هه‌موو جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه.