جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێ-ی هەولێر شکا، کە ئاوی بەشی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر دابین دەکات و لەم مانگەدا ئەمە چارەم جارە بۆری ئاوی ئیفراز سێ بشکێت”.
ئەمڕۆ هەینیی، 22-7-2022، جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر لە گەزنە شکایەوە و تائێستا دیار نییە کەی بۆڕییەکە چاک دەکرێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ بۆڕییەکە چاککرایەوە.
بۆری ئاوی ئیفراز3 ئاوی زۆربەی هەولێر دابەش دەکات، تائێستا زیاتر لە 26 جار ئەو بۆریە شكاوە، ھەر جارەش بۆ چاككردنەوە 20 ھەزار دۆلار زیاتر تێچووەكەیەتی، بۆ ئەوەی چارەسەری بنەرەتی بۆ ئەو كێشەیە بكرێت بڕیاری گۆڕینی بۆریەکە دراوە.
پێشتر ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو ئاوەڕۆی ھەرێم رایگەیاندبوو، “لەسەر رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان 21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر تەرخانکراوە و قۆناغ بە قۆناغ پارەكەی بۆ خەرج دەكرێت”.
پڕۆژهی ئاوی ئیفراز 3، لە ساڵی 2007 دروستکراوە، رۆژانە نزیکەی 240 ملیۆن لیتر ئاو بۆ نزیکەی لە سەتا 40ی هەولێر دابین دەکات.