بۆ جاری سێیەم لەم مانگەدا بۆریی ئاوی ئیفراز سێ شکایەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بۆ جاری سێیەم لەم مانگەدا بۆریی ئاوی ئیفراز سێ شکایەوە

بۆ جاری سێیەم لەم مانگەدا بۆریی ئاوی ئیفراز سێ شکایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بۆ جاری سێیەم لەم مانگەدا بۆریی ئاوی ئیفراز سێ شکایەوە
0

لایک

جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێ-ی هەولێر شکا، کە ئاوی بەشی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر دابین دەکات  و لەم مانگەدا ئەمە سێیەم جارە بۆری ئاوی ئیفراز سێ بشکێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-7-2022، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم بە میدیاکانی راگەیاندم “کۆمپانیای هێمن گرووپ کار لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەکات و لە کاتی کارکردنیان بۆریی ئاوی ئیفراز سێ دووبارە شکایەوە.” 

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم وتیشی، لە ئێستادا سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆڕییەکەن.

بۆری ئاوی ئیفراز3 ئاوی زۆربەی هەولێر دابەش دەکات، تائێستا زیاتر لە 25 جار ئەو بۆریە شكاوە، ھەر جارەش بۆ چاككردنەوە 20 ھەزار دۆلار زیاتر تێچووەكەیەتی،  بۆ ئەوەی چارەسەری بنەرەتی بۆ ئەو كێشەیە بكرێت بڕیاری گۆڕینی بۆریەکە دراوە.

پێشتر ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو ئاوەڕۆی ھەرێم رایگەیاندبوو، “لەسەر رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان  21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر تەرخانکراوە و قۆناغ بە قۆناغ پارەكەی بۆ خەرج دەكرێت”.

پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز 3، لە ساڵی 2007 دروستکراوە، رۆژانە نزیکەی 240 ملیۆن لیتر ئاو بۆ نزیکەی لە سەتا 40ی هەولێر دابین دەکات.