بۆ جاری دووەم ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی دەکرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بۆ جاری دووەم ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی دەکرێتەوە

بۆ جاری دووەم ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی دەکرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بۆ جاری دووەم ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی دەکرێتەوە
0

لایک

میدیا و راگەیاندن لە بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگاکان پێگەیەکی زۆر گرنگی هەیە، میدیا هەریەکە لە فەرمانەکانی زانیاری بەخشین بە خەڵک، بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی و دروستکردنی هەستیاری پێویست لە رای گشتیدا دەگرێتەوە.

 

میدیا کە یەکێکە لە رەگە پێویستەکانی ژیانی دیموکراتی، دەبێت بە وردی، راستی، خێرایی و بەبێالیەنانە زانیاری و هەواڵ بگەیێنێتە رای گشتی، هەروەها گەلەکەی خۆی هۆشیار بکاتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا رۆڵێکی گەورە دەکەوێتە سەر میدیای تورکمانی. دوای هەوڵدانێکی زۆر ساڵی رابردوو رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی بە فەرمی پەسەند کرا، ئەم ساڵ بۆ جاری دووەم یادی رۆژنامەگەری تورکمانی دەکرێتەوە.

 

رۆژنامەی حەوادیس لە ٢٥/٢/١٩١١ـدا دەستی بە چاپ و باڵوکردنەوەی کرا و بۆ ماوەی ٨ ساڵ بەردەوامی هەبوو. ئەو رۆژنامەیە بە یەکەم رۆژنامەی تورکمانی دادەنرێت، رۆژی دەست بەکاربوونی رۆژنامەکە بە “رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی” دادەندرێت و یادی ئەو رۆژەش بە چەندین چااڵکی جیاواز دەکرێتەوە. رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی لە ١٢/١/٢٠٢٠ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عێراق وەک رۆژی رۆژنامەگەری گەلی تورکمان پەسەند کرا. لە میانی ١٣ـهەمین دانیشتنی ئاسایی پەرلەماندا، پڕۆژە یاسای رۆژی بۆنە فەرمییەکانی تورکمان خرایە دەنگدان و بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار پەسەند کرا. لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا ٢٥ـی شوبات وەک رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی و ١٧ـی تشرینی یەکەم وەک رۆژی زمان و کەلتووری تورکمانی پەسەندکرا.

 

لەبارەی رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی، رۆژنامەنووسی بە توانای تورکمانی عبدالقادر حەجیئۆغڵو، بیر و بۆچوونەکانی لەبارەی میدیای تورکمانی بە رۆژنامەی تەبا راگەیاند. حەجیئۆغڵو وتی، ” لە سەردەمی سەددامدا سەرەرای فشارەکان رۆژنامە و گۆڤار و پەخشی رادیۆکانمان پڕتر بوون، من ٥ ساڵ لەمەوبەر لە کەرکوک لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی تورکمانی باسم لەو بابەتە کرد و زۆرێک لە هاورێكانم لەو قسانەم زویر بوون”.

 

حەجیئۆغڵو لە بارەی میدیاوە ئاماژەی بەوەشکرد،”لە سەردەمی ئێستادا دەرفەتێکی زۆر هەیە لە کەرتی راگەیاندن، بەڵام ناتواندرێت سوودی لێوەربگیرێت”.

 

هاوکات حەجیئۆغڵو جەختی لە کەم و کوڕییەکانی میدیای تورکمانی کرد و ئاماژەی بەوەدا، میدیای تورکمانی کەم کوڕی هەیە و دەبێت گەلی تورکمان لەخۆیدا بە دوای هەڵە بگەڕێت و وتیشی، “بەداخەوە ئێمە زۆر حەز لە خوێندنەوە ناکەین، مرۆڤی رووناکبیریشمان زۆر کەمە، ٢ کتێبی چیرۆکم نووسیبوو، بەاڵم کە زانیم خوێنەری نەبوو، بە نائومێدییەوە وازم لە نووسینی کتێب هێنا، تەنها لە ٪٣٠ـی تورکمانەکان شت دەخوێننەوە دەزانم ژمارەیەکی زۆریشم وت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە %٪٢٠ـی ئەو رێژەیە تێکستی عەرەبی دەخوێننەوە و ٪٥ـی ئەو رێژەیەش بەهۆی ئەوەی لە هەرێمدا دەژین تێکستی کوردی دەخوێننەوە و لە ٪٥ـی ئەو رێژەیەش تێکستی تورکی دەخوێننەوە، بەڵام لە ٪١ـیان تورکی تێدەگەن”.

 

رۆژنامەنووس حەجیئۆغڵو لەبارەی دەست هەڵگرتنی لە نووسینی کتێب ئاماژەی بەوەکرد، “چی بۆ ئەو کەسانە دەنووسی کە هیچ ناخوێننەوە؟”. رۆژنامەنووس حەجیئۆغڵو سەبارەت بە پێشکەوتنی میدیای تورکمانی دەڵێت، “لە میدیای تورکمانیدا پێشکەوتنێکی زۆر بەدی ناکرێت، رۆژنامەنووسە بە توانەکانی تورکمانیش لە دەرەوەی میدیای تورکمانی کاردەکەن، ئەو دامەزراوانەی کە رۆژنامەنووسەکانی تورکمانی تیایدا کار دەکەن هەموو دامەزراوەی گەورەن، ئەوەش بە مانای ئەوە دێت کە رۆژنامەنووسەکانمان زۆر پرۆفیشناڵن، بەاڵم لەناو میدیای تورکمانیدا سوودیان لێوەرناگیرێت و مانەوەی ئەوان لە دەروەی میدیای تورکمانی هەڵەیە”.

 

رۆژنامەنووس حەجیئۆغڵو رەخنە لە رێکخستنی رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی دەگرێت کە ساڵی رابردوو لەالیەن ٢ گرووپی جیاواز چاالکی بۆکرا و وتی، ” ئێوە هەر ٢ـکتان یەک نەتەوەن، ئەنجامدانی چااڵکی جیاواز هیچ مانایەکی نییە، هەردووال دەیانتوانی چاالکییەکی هاوبەش رێکبخەن”.

 

شایەنی باسە حەجیئۆغڵو سەبارەت بە سستی راگەیاندنی تورکمانی ئاماژەی بەوەکرد، “چارەسەری ئەوەیە کە ئێمە دەبێت گەنجان پەروەردە بکەین، ئێمە چەندین رووناکبیری زیرەکمان هەیە کە لە واڵتی تورکیان و ناگەڕێنەوە واڵتەکەی خۆیان، ئێمە دەبێت دەستی یارمەتی بۆ گەنجەکانمان درێژ بکەین و هاوکاریان بین”.

 

 

 

هەواڵ: بارزان لوقمان