ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-02-2023، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با له عێراق، وه‌زاره‌تی كاره‌با یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێنراڵ ئیلیکتریکی ئه‌مریكی واژۆكرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەو یاداشته چه‌ند تەوەرێکی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت كه ده‌بنە هۆكاری پێشخستنی سیستەمی كاره‌با له بواری به‌رهه‌مهێنان، زیادكردنی تواناكان، گواستنه‌وه، چاكکردنه‌وه و راهێنانی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و “كه‌مكردنه‌وه‌ی گازی كاربۆن به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی بۆ وزه له عێراق”.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سووربوونی حكومه‌تەکەی دووپاتکردووەتەوە له پشتگیریكردنی پرسی وزه و پێشكێشکردنی پاڵپشتی ته‌واو بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با، “ئەمەش له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و چاكکردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان كه ببێته‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هاووڵاتیان”.
بەپێی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، بۆ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌كی درێژ ماوه، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ گرێبه‌ست واژۆده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیی كاركردنی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه ئاماده‌كراون، له‌گه‌ڵ زیادكردنی تواناكانی كاركردن و یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه كه ئێستا كار ده‌كه‌ن، ئەمەش له رێگەی نوێكردنه‌وه‌ی سیستمه‌كان و دروستكردنی وێستگە نوێیه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغ به قۆناغ كه لەگەڵ رێژه‌ی سووته‌مه‌نی به‌رده‌ست و پشتگیرییه‌كان گونجاو بێت.