وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند، به‌مزووانه ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌می بۆڕی پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر ده‌كرێت.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی راگەیاند، سەرەتا دوو هەزار و 750 مەتری بۆڕییەکە (لە وێستگەی مارعۆدا تاوەکو ناو شاری هەولێر) به گوژمه‌ی پێنج ملیار دینار نۆژەن دەکرێتەوە، كه ئێستا پرۆسەکە لە تەندەریندایە و بەمزووانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
دوای شكانی چه‌ند جاره‌ی بۆڕی ئاوی ئیفراز 3ی هه‌ولێر، حكومه‌تی هه‌رێم له مانگی ئایاری رابردوو بڕیاریدا به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه به بڕی 20 ملیار و 842 ملیۆن دینار، كه درێژییه‌كه‌ی 11 كیلۆمه‌تره و تیره‌ی بۆڕییه نوێیه‌كه 1.5 مه‌تر ده‌بێت و 10 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو له كاتژمێرێكدا بۆ نزیكه‌ی 40%ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر ده‌گوازێته‌وه.