ته‌نها سه‌ركرده‌ی سێ وڵاتی جیهان بانگهێشتی ئاماده‌بوون له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی شاژنه ئیلیزابێسی دووه‌م نه‌كراون.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 19ـی ئه‌یلوولی 2022، مەراسیمی به‌خاكسپاردنی شاژنی كۆچكردووی به‌ریتانیا كه‌وا به گه‌وره‌ترین رووداوی دیپلۆماسی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت كه چه‌ندین ده‌یه‌یه دووباره نه‌بووه‌ته‌وه، بەرێوەدەچێت.
میدیا جیهانییه‌كان له سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانییان گواستووه‌ته‌وه، له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ ئاماده‌بوون له مه‌راسیمی به خاكسپاردنی شاژنه ئیلیزابێسی دووه‌م و دانانی تاجه‌گوڵینه‌ی ماڵئاوایی، داوه‌تنامه ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌ی ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهان كراوه كه په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی‌یان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان بەوەشکردووە، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، هه‌روه‌ها پشتیوانیکردنی بیلارووسیا لە هێرشەکانی ئەو وڵاتە. بەم هۆیەوەش داوه‌تنامه‌ی ئاماده‌بوون ئاڕاسته‌ی وڵاتی رووسیا نه‌كراوه وە لە ساڵی رابردووش‌دا به‌هۆی ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه‌ی سووپا به‌سه‌ر حكومه‌تدا ئه‌نجامیدا، داوه‌تنامه ئاراسته‌ی وڵاتی میانماریش نه‌كراوه.
هاوکات، حكومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌و مه‌راسیمه‌ی به گه‌وره‌ترین رووداوی نێوده‌وڵه‌تی وه‌سفكردووه، كه چه‌ندین ده‌یه‌یه ئه‌و وڵاته به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه له پێشوازیكردنی ئه‌و رێژه زۆره له شاندی فه‌رمی دیپلۆماسی وڵاتانی جیهان.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س له پادشا و سه‌رۆک و سه‌رۆكوه‌زیران و كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی جیهان و به‌ریتانیا له كه‌نیسه‌ی وێستمنسته‌ر ئاماده‌بن.
لە دیارترینی ئه‌و سه‌ركردانەش کە ئاماده‌ی ئه‌و مه‌راسیمه ده‌بن، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، سه‌رۆكی هەریەک لە وڵاتانی “ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، توركیا، به‌رازیل و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی یه‌كێتی كۆمێنوێڵس، پادشای ئیسپانیا و ئیمپراتۆری ژاپۆن”.