بۆچی حەلبووسی دەستلەکاردەکێشێتەوە؟

بۆچی حەلبووسی دەستلەکاردەکێشێتەوە؟

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بۆچی حەلبووسی دەستلەکاردەکێشێتەوە؟
0

لایک

سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در نهێنی داواكاری پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا كرد.

عیسام حوسێن سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتی سه‌در له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، پێشكه‌شكردنی داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌لبووسی له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ڕازیكردنی جه‌ماوه‌ر و ره‌وتی سه‌دره‌ كه‌ ناڕازین له‌سه‌ر رێككه‌وتن و پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.

عیسام حوسێن راشیگه‌یاند، زانیاری باوه‌ڕپێكراومان هه‌یه‌ كه‌ حه‌لبووسی له‌ ژێره‌وه‌ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه‌ و ئه‌و داواكارییه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌، به‌یانیش له‌ كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌م هه‌وڵه‌ی حه‌لبووسی بۆ ئه‌وه‌یه‌ شه‌رمه‌زاری له‌سه‌ر خۆی لا ببات به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ڕه‌وتی سه‌دریش.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كرد، بڕیاریشه‌ سبه‌ی چوارشه‌م په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه‌ی حه‌لبووسی بدات.