بۆری ئاوی ئیفراز سێ چاككرایەوە

بۆری ئاوی ئیفراز سێ چاككرایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بۆری ئاوی ئیفراز سێ چاككرایەوە
0

لایک

دوای شکانی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر(ئەربیل) بۆ دووەمجار لە ماوەی دوو رۆژدا، قایمقامی هەولێر رایدەگەیێنێت، بۆرییەکە چاککراوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی تەمموزی 2022، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ بۆرییەکە چاککرایەوە و ئێستا هەموو ترومپاکان کاردەکەن و کاژێر 12 ئاو دەگاتەوە ئەو ماڵانەی کە بەهۆی شکانی بۆریی ئیفراز سێ-وە بێ ئاو بوون.”

رۆژی هەینی 8ـی تەمموز، بۆریی ئیفراز سێ لە هەولێر شکا، دوێنێ شەممە دوای چاککردنەوەی جارێکی دیکە لە شوێنێکی دیکە شکایەوە؛ بۆرییەکە ئاو بۆ نزیکەی 40%ـی دانیشتووانی هەولێر دابیندەکات.

بۆریی ئاوی ئیفراز سێ کەوتووەتە باکووری شاری هەولێر ئاو بۆ زۆرینەی گەڕەکەکانی باکوور و رۆژئاوای شارەکە دابین دەکات. گەڕەکەکانی زانکۆ، باداوە، فەرمانبەران، ئیسکان و چەند گەڕەکێکی دیکە لەگەڵ شکانی ئەو بۆرییەدا رووبەڕووی کێشەی نەبوونی ئاو دەبنەوە.